12 هێزی PKK‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ر- مادور کوژران

به‌شی تورکیا- ڕه‌حمی دۆغان، فه‌رمانداری پارێزگای قارس له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌که‌ی پارێزگای قارس 12 هێزی سه‌ربازیی په‌که‌که‌ له‌وان فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ر-مادور کوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حمی دۆغان، فه‌رمانده‌ی پارێزگای قارس له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌زگای هه‌وڵگریی میت دژی بنکه‌ و بارگه‌کانی PKK له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ی پارێزگای قارس به‌ هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌کانی هه‌واڵگریی میت 12 ئه‌ندامی په‌که‌که‌ کوژراون.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانیه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ر- مادور ئه‌نجام دراوه‌ خه‌سارێکی قورسی له‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ داوه‌ و 12 که‌س له‌ هیزه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ له‌وان فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ر-مادور کوژراون. هێشتاکه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ زه‌وینییه‌کان له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14581

Your Comment

You are replying to: .
captcha