بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانیوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment