كۆمیسیۆنى هه‌رێم به‌كارهێنانى ئامێرى زیره‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٣٠ی ئه‌یلوول یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانى ئامێره‌ زیره‌كه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٣٠ی ئه‌یلوولی په‌ڕله‌مانى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێروان زرار وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند ژماره‌یێک لایه‌نى سیاسی داوایان كردوووه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌.

وته‌بێژى كۆمسیۆن وتیشى: "به‌یانى هه‌واڵى باشترمان ده‌بێت بۆ هه‌موو لایێک چوونكه‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌یانى له‌ سه‌ر داواى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ و داوایان كردوووه‌ ئامێرى زیره‌كى هه‌ڵبژاردن چۆن به‌كار بهێندرێت و بۆچوونى خۆیان له‌ سه‌رى داوه‌ و كۆمیسیۆن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14513

Your Comment

You are replying to: .
captcha