بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆزان عەفرینی نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانیی دیموكراتیی سووری لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرادیۆ نەوای راگەیاند: لە ئێستادا سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای عفریندان بە جۆرێک ژمارەیێكی زۆر لە عەرەبی غۆتەی سووریا و چەند ناوچەیێكی دیكە براونەتە عەفرین.
ناوبراو وتیشی: "عەرەبەكان لە شوێنی ئەو خێزانە كوردانەی ناوچەكانیان چوڵكردووە و ئاوارە بوون جێگیر كراون".
هۆزان عەفرینی مەترسیی هاتنی ئەو خێزانە عەرەبانەی بۆ عفرین ئاشكرا كرد و وتی: "هەوڵەكان بەمەبەستی دروست كردنی كێشەیە لە نێوان كوردەكانی ناو عفرین و ئەو کەسانەی هێنراونەتە ناوچەكە، ئەوەش مەترسییێكی گەورەیە لەسەر هاووڵاتیانی كورد لە عفرین".
هۆزان عفرینی داواشی كرد، سەرجەم لایەنە كوردییەكان لەسەر ئەو پرسە بێنە دەنگ و وڵاتانی جیهان لەو مەترسییە ئاگادار بكەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment