شاندێكی پارتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەی سێشەممە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی شاندێک دەنێرێتە بەغدا

بەگوتەی زێباری، شاندەكەی پارتی رۆژی سێشەممە 22-5-2018 بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەكان، هەریەک لە خەسرۆ گۆڕان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی ‌و شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی پێنج-ی پارتی لە بەغدا ئەندامی شاندەكە دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14505

Your Comment

You are replying to: .
captcha