بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی شاندێک دەنێرێتە بەغدا
بەگوتەی زێباری، شاندەكەی پارتی رۆژی سێشەممە 22-5-2018 بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەكان، هەریەک لە خەسرۆ گۆڕان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی پێنج-ی پارتی لە بەغدا ئەندامی شاندەكە دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment