به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ستله‌کار کشانه‌وه‌ی ئاڵتان تان نوێنه‌ری ئیسلامخوازی دیاربه‌کر له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و دانوستانه‌کانی ئه‌و سیاسه‌توانه به‌ناوبانگه‌ی کوردی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی سه‌عاده‌تی ئه‌نجامی دا له ئاکامدا به‌ربژێربوونی ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی 27همین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له 24ی جوونی 2018 سه‌ر به پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا یه‌کلایی کرایه‌وه و ئاڵتان تان له بازگه‌ی قه‌زای 3ی ئه‌سته‌نبۆڵ له ڕژنی 1 پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات.
ئاڵتان تان که له 26همین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له بازگه‌ی دیاربه‌کر له پارتی کوردیی دیاربه‌کر نوێنه‌ری په‌رله‌مانی تورکیا بوووه پێشتریش پێش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی ئاسایشی تورکیا که وه‌کوو پارتی پێشووی سه‌عاده‌ت ده‌هاته ئه‌ژمار تا ساڵی 1991 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه بوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment