سەرچاوە نافەرمییەکان دەڵێن ئەمڕۆ دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

به‌شی تورکیا- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی تورکیا له ‌زاری به‌رپرسانی باڵای هه‌ده‌په‌وه‌ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ ده‌میرتاش کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٤ى حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئازاد ده‌کرێت و ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کات.

هاوکات دادگا ڕێگه‌ی به‌ موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ کاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار دا که‌ سه‌ردانى ده‌میرتاش له‌ زیندان بکات.

شایانی باسه‌؛ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ماوه‌ی ساڵ و نیوێکه‌ له‌ زیندانی ئه‌درنه‌ زیندانی کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ تیرۆر و پێشتر پارێزه‌رانی ده‌میرتاش ڕایان‌گه‌یاند دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ زیندانی کردن هێشتا به‌ڵگه‌یێک نییه‌ تۆمه‌ته‌کانى سه‌ر ده‌میرتاش بسه‌لمێنێت و داوایان له‌ دادگا کرد ئازادی بکات.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14495

Your Comment

You are replying to: .
captcha