به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مامۆستای خانه‌نشینکراوی فه‌لسه‌فه له زانستگای ئایداهۆی ئه‌مریکا له یادداشتێکدا که له گۆڤاری ئایداهۆ ستیت بڵاو کراوه‌ته‌وه هۆشداری داوه له ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا کورده‌کانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی ده‌بنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئیراده‌ی تورکیا له ڕێگری کردن له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و ته‌نانه‌ت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له باکووری سووریا له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه هۆشداری داوه بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا کورد به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی جیدی ده‌کاته‌وه.
پرۆفسۆر لێئۆناردۆ هیچکاک ڕوونیشی کرده‌وه ڕاسته ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پاڵپشتی کردوووه له کورده‌کانی سووریا به‌ڵام به‌شێکی گه‌وره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌و مامۆستا خانه‌نشین کراوه‌ی زانستگا جه‌خت ده‌کاته‌وه که ڕقی تورکیا له هێزه کوردییه‌کانی سووریا بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێرشێک دژی ئه‌و هیزانه له باکووری سووریا ده‌ست‌پێبکات. به بروای ناوبراو تورکیا ترسی هه‌یه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له باکووری سووریا ببێته هۆی ورووژاندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی له نێوان کورده‌کانی نێشته‌جێی تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment