به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران به SNNی ڕاگه‌یاند: "دوێنێ به ڕه‌سمی ڕێكکه‌وتنێک بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ كراوه و بڕیاره له 25ی ڕه‌مه‌زان كه ده‌كاته 10ی 6ی 2018 ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به گه‌شتی گه‌شتیاری بكرێته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر چه‌نده بڕیار بوو گه‌شته‌كان له 6ی 6ی 2018ه‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه به‌ڵام به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زان كه گه‌شت كردن كه‌مه ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ 10ی مانگ واته نزیک جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دوا خراوه".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد له هه‌فته‌یێكدا دوو جار گه‌شت ده‌كرێت ئه‌وانیش له ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و چوارشه‌ممان، هه‌ندێک جاریش فه‌رمانده‌كان به وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به شێوه‌یێک گه‌شتیاری ئه‌ورووپا له تارانه‌وه دێنێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
شایانی باسه؛ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له كاتێكدایه كه دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی هه‌شت مانگه ئه‌نجام دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سلێمانی- تاران وه‌ستێنراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment