به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ SNN ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و جگه له‌وه‌ش نازانرێت كه ئاخۆ حكوومه‌تی داهاتوو چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و فرۆشتنی به سه‌ربه‌خۆ ده‌كات.
ناوبراو ئاشكراشی كرد هه‌ر لایه‌نێک حكوومه‌ت پێكبهێنێت له عێراقدا هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌دات.
د. شێرکۆ جه‌وده‌ت ڕوونیشی کرده‌وه "هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ش بنرێت پێویسته پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كانی هه‌بێت كه هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه به نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم بگه‌رێندرێته‌وه و له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا به كار بهێندرێته‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment