چوار بژارده‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌ندامی پارتی ده‌عوه‌ی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ چوار که‌سایه‌تی له‌ ناوخۆی هاوپه‌یمانی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشان کردوووه‌ که‌ کورده‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولهادی سه‌عداوی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ "مربد"ی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا چوار که‌سایه‌تیی سیاسی له‌ هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژاردنییه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستنیشان کردوووه‌ و وتی: ئه‌و هاپه‌یمانیانه‌ی که‌ پێکهاتوو له‌ 200 نوێنه‌ری په‌رله‌مانن له‌ به‌رانبه‌ردا 118 نوێنه‌ر له‌ هاوپه‌یمانییه‌کانی سائروون، نه‌سر و حیکمه‌تی وه‌ته‌نی ده‌توانن بۆ جێگره‌وه‌ی عه‌بادی دیاری بکه‌ن.

سه‌عداوی زیادی کرد: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که‌ له‌م دواییه‌دا له‌ نێوان نووری مالیکی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجام درا بوووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شاندێک له‌و پارته‌ و چه‌ندین شاندی دیکه‌ له‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ئامانجی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ مالیکی دیدار بکه‌ن.

ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر دژایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14483

Your Comment

You are replying to: .
captcha