به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران ڕاگه‌یێندراوێكى كۆمیسیۆن بڵاو ده‌کاته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێـت ڵێكۆلێنه‌وه له وته‌كانى سه‌عید كاكه‌یی ده‌كه‌ین كه بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن داویه‌تى و كۆمسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانى پێشێلكارى و ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .
كۆمیسیۆن ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ سه‌عید كاكه‌یی دوور ده‌خرێته‌وه به پشت به‌ستن به مادده‌ى 17ى له یاسای فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تدا.
سه‌عید كاكه‌یی له‌سه‌ر پشكى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیۆندایه و پله‌ى ئه‌ندامیه‌تى هه‌یه و ناوبراو له ئێستادا تۆمه‌تبار كراوه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه به وته‌كانى كه دوورن له ڕاستییه‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان که ئاراسته‌ى كۆمیسیۆنى كردوووه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment