به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا پارتی به ڕه‌سمی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له گۆڕان نه‌كردوووه، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات ته‌نها قسه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "هه‌ر كاتێک پارتی به ڕه‌سمی داوای كۆبوونه‌وه له گۆڕان بكات ئێمه‌ش به ڕه‌سمی بڕیار ده‌ده‌ین پێشوازی له وه‌فدی پارتی بكه‌ین یان نا".
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له كاتێكدایه باس له‌وه ده‌كرێت پارتی له به‌رنامه‌یدایه له ڕێگای وه‌فدێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گفتوگۆ بكات له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عیراق و به‌شداریی كورد تێیدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment