به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئایار برێت مه‌كگۆڕک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ناڕازییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناڕازین و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بایكۆت بكه‌ن.
ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه چوو كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی ناڕازی كردوووه به‌وه‌ی "گوایه ساخته‌كاری كراوه و یاری به ئه‌نجامه‌كانه‌وه كراوه" بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی سیاسی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment