به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ باسی له به‌رنامه‌ی دانیشته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كردوووه كه تیایدا 200 دیپلۆماتی ده‌ره‌كی به‌شدار ده‌بن و به‌رنامه و پلانی نوێی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران ئاشكرا ده‌كرێت.
بڕیار وایه مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دانیشتنی سبه‌ینێدا پێنشنیارێكی جێگره‌وه وه‌ک پلانی B بخاته ڕوو كه بریتییه له گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ نیۆیۆرک تایمز کردوووه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات كه فراوانتر بێت له ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕابردوو به جۆرێک ته‌نانه‌ت چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ژاپۆنیشی تێدا بێت.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگهیاندوووه هه‌ر چه‌شنه گفتوگۆیێکی نوێ به مه‌به‌ستی ڕێککه‌وتنێکی نوێ و له ده‌ره‌وه‌ی "به‌رجام" ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و ته‌نها تا ئه‌و کاته‌ی سوود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌دا پارێزراو بێت ئیلتیزام به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment