ژماره‌یێک چه‌ک ده‌گه‌یێندرێته‌ ده‌ست هه‌سه‌ده‌

به‌شی جیهان- سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازیی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد: ئه‌مریكا ژماره‌یێک هاوكاریی سه‌ربازیی له ‌خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌یاندۆ‌ته‌ هه‌سه‌ده‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ربازیی نێو هه‌سه‌ده‌ ڕای‌گه‌یاند: هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌، به‌وه‌ش ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی ‌و هاوكاری كردنی هه‌سه‌ده‌ی دووپات كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات.

له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا توركیا چه‌ندین جار له ‌سه‌ر ئاستی باڵا داوای ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ هه‌سه‌ده‌ كرد، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ئه‌و داوایه‌ی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه‌، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج بكات كه‌ له‌و شاره‌دا بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بوونی هه‌یه‌.

له ‌لایێكی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یێكی لۆكاڵی به ‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندوووه‌: فه‌ره‌نسا شه‌ش تۆپخانه‌ی له‌ گوندی باگوز له ‌پارێزگای دێره‌زور جێگیر كردوووه‌.

له ‌لایێكی دیكه‌وه‌ له ‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ به‌شێک له‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕاگرت كه‌ له‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌ نزیكن له ‌توركیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14453

Your Comment

You are replying to: .
captcha