تا 72 سەعاتی تر سائروون، فه‌تح، نه‌سر و حیکمه‌ هاوپەیمانی پێک دەهێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕه‌وتی حیکمه‌ ڕای‌گه‌یاند: گه‌وره‌ترین فراکسیۆن له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ سێ هاوپه‌یمانیی دیکه‌ که‌ خاوه‌ن زیاترین کورسیی په‌رله‌مانین له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا پێکده‌هێندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی وته‌بێژی ڕه‌وتی حیکمه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌مار حه‌کیم سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک ڕای‌گه‌یاند که‌ 72 کاژمێری داهاتوو پێکهێنانی هاوپه‌یمانییێک له‌ نێوان ئه‌م ڕه‌وته‌ و هاوپه‌یمانییه‌کانی سائروون به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌در، فه‌تح به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی هادی عامری و نه‌سر به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بین.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌ کۆی 329 کورسیی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق هاوپه‌یمانیی سائروون 54 کورسی، هاوپه‌یمانیی فه‌تح 47 کورسی، هاوپه‌یمانیی نه‌سر 42 کورسی و ڕه‌وتی حیکمه‌ش 19 کورسییان هه‌یه‌ و ئەگەر هاوپەیمانی پێک بهێنن به‌گشتی خاوه‌ن 162 کورسیی په‌رله‌مان ده‌بن و بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت ته‌نها پێویستیان به‌ سێ کورسیی دیکه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: سوومه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14452

Your Comment

You are replying to: .
captcha