هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌ردۆغان ده‌درێت

به‌شی تورکیا- به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا ده‌ستی كه‌وتوووه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیدا بۆ بۆسنه ‌و هێرسک ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌وڵى تیرۆر كردنى ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆمارى توركیا بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسى ئه‌نادۆڵ به‌ پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا كه‌وتوووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ چه‌ندین زانیارییان له‌ توركه‌ نیشته‌جێكانى نزیک سكۆپی پایته‌ختى مه‌كدۆنیا به‌ ده‌ست گه‌یشتوووه‌ به‌وه‌ی گرووپێكی باڵكانی به ‌ڕه‌گه‌ز توركی نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌وڵى تیرۆر كردنى ئه‌ردۆغان بده‌ن كاتێک ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) سه‌ردانی بۆسنه‌ و هێرسک ده‌كات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگریی وڵاتێكى دیكه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه زانیارى به‌ هاوتا توركییه‌كه‌ى داوه‌ به‌وه‌ی چه‌ند توركێک پلانى تیرۆر كردنى ئه‌ردۆغانیان داڕشتوووه‌.

به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ تا ئێستا زانیارى له‌سه‌ر چۆنێتى و شوێن و كاتى پلانه‌كه‌ به‌رده‌ست نییه و هه‌روه‌ها حكوومه‌تى توركیا ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ له ‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14430

Your Comment

You are replying to: .
captcha