هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وائیل عه‌بدوله‌تیف به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که‌ پێکه‌وه‌ هه‌یانه‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێک ده‌هێنن.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و سێ هاوپه‌یمانییه‌ ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن به‌ڵام مالیکی، عه‌بادی و عامری نابنه‌ به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌شڵێت: ئه‌و سێ هاوپه‌یمانێتییه‌ به‌ ڕاوبۆچوونی وڵاتانی بیانی به‌ربژێری خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ناسێنن.

وائیل عه‌بدوله‌تیف وتیشی: هێشتاکه‌ بابه‌تی ناساندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق تاکوو ته‌ڤل بوونی هاوپه‌یمانییه‌ بچووکه‌کان به‌و سێ هاوپه‌یمانییه‌ و وه‌ده‌ستهێنانی 165 کورسیی په‌رله‌مان ڕوون و ئاشکرا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14420

Your Comment

You are replying to: .
captcha