سه‌رکه‌وتنی سه‌در زه‌برێکی گه‌وره‌ی دا له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن نووسیی: سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانیی سائروون که‌ له‌ لایه‌ن ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وه‌کوو سه‌رزه‌نشتێک بوو بۆ سیاسه‌توانانی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق و زه‌برێکی گه‌وره‌ی دا له‌ عه‌بادی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانیی سائروون به‌ مانای سه‌رزه‌نشتی نوخبه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراقه‌ که‌ ده‌نگده‌ران به‌ بۆنه‌ی زیاد بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵات سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن.

ناوبراو زیادیشی کرد: سه‌رکه‌وتنی موقته‌دا سه‌در به‌ زیاترین کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی به‌ مانای دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نییه‌؛ چوونکه‌ حیزبه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێ له‌ باره‌ی کاندیدبوونی که‌سایه‌تییێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها نووسیی: هه‌ڵبژاردنی عێراق زه‌برێکی گه‌وره‌ی له‌ عه‌بادی دا به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ناوبراو ده‌توانێت وه‌کوو کاندیدای قبووڵکراوی هه‌موو حیزبه‌کان بێته‌ مه‌یدان.

ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ عه‌بادی وه‌کوو به‌هێزترین که‌سایه‌تی له‌ عێراق ده‌ڕوانێت به‌ هادی عامری ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14390

Your Comment

You are replying to: .
captcha