بهپێی ههواڵی کوردپرێس، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند هیچ یاسایێک لە هەرێمی کوردستان نییە، ڕێگە بە دروست کردنی هێزی چەکدار بۆ کیانێکی سیاسی بدات.
لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە بارەی دروست کردنی هێزی چەکدار لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە یاسای وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ئاماژەیێک بۆ دروست کردنی هێز بۆ هیچ کیانێکی سیاسی نییە، هەروەها دروست کردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بە هیچ شێوەیێک لە دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدا نییە".
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕوونی کردەوە کە پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە هێزی بۆ هیچ کیانێکی سیاسی دروست نەکردوووە، ئەوانەش كە هێزیان هەیە، هێزی خۆیانە، لەگەڵ ئەوانەی بە فەرمانی سەرۆکایەتیی هەرێم ژمارە (١٤) لە شەڕی داعشدا بۆ پێکهاتەکانی کاکەی، ئێزیدی، تورکمانەکان دروست کران.
ئەوەشی خستەڕوو کە هێز دەبێ بە پێی یاسا دروست بکرێ، هیچ یاسایێکیش لە هەرێمی کوردستاندا نییە کە ئاماژە بە دروست کردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بدات، لە پەرلەمان و لە یاسای ژمارە (١٩)ی وەزارەتی پێشمەرگەشدا شتی وا نییە، بۆیە یاساش نەبێ، هێز دروست نابێ.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment