به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران که بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی سه‌رۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سه‌ردانی ئه‌سته‌نبۆڵی کردوووه له لێدوانه‌که‌یدا له‌و کۆبوونه‌وه وتی: به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سپاسی تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌که‌م. هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌مریکا له گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی له تێلاڤیڤه‌وه بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س که هه‌موو یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان ڕه‌تیان کردۆته‌وه بوووه هۆی ئه‌وه‌ی که ڕژیمی زایۆنی ده‌ست بداته جه‌نایه‌تێکی گه‌وره. نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان ده‌بێ ده‌ستووری کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌ت ده‌ر بکات و بڕیاری نایاساییی ئه‌مریکا و جه‌نایه‌ته‌کانی ڕژیمی زایۆنی هه‌ڵبسه‌نگێنێت. گرووپێک له کارناسان پێکبهێندرێت و ڕێچاره‌کانی خۆیان بخه‌نه ڕوو. ئاوه‌ها ده‌توانرێت ڕێگری بکرێت له بڕیاری نایاساییی دیکه. ده‌بێ دژی ڕژیمی زایۆنی و ئه‌مریکا ڕێوشوێنی گونجاوی سیاسی، ئابووری و بازرگانی بگیردرێته به‌ر. هه‌موو وڵاتانی موسڵمان و ئازادیخواز ده‌بێ پێداچوونه به په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی بکه‌ن. ئێمه بڕینی په‌یوه‌ندی وڵاتان له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنی پێشنیار ده‌ده‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌رجام له لایه‌ن ویلایهتهیهکگرتوووهکانی ئه‌مریکا و وتی: هه‌وڵی زلهێزانی ئه‌مریکایی هه‌ڕه‌شه‌ی دروست کردوووه. له ئێستادا ویلایهتهیهکگرتوووهکانی ئه‌مریکا بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یێک دژی ئاسایش و ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Haber 7ی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment