داکۆکیی هاوپه‌یمانیی سائروون له‌سه‌ر به‌شداریی کورده‌کان بۆ‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری پارتی کومۆنیست و ڕێبه‌رێکی هاوپه‌یمانیی سائروون جه‌ختی کرده‌ سه‌ر به‌شداریی کورده‌کان له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائد فه‌همی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوپه‌یمانیی سائروون له‌گه‌ڵ پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ به‌شداری له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌ و زیادی کرد: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی، هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ و چه‌ند پارتێکی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ بردوووه‌ و به‌رنامه‌کانی بۆیان شی کردۆته‌وه‌.

فه‌همی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌کانی هاوپه‌یمانیی سائروون بۆ ئه‌نجامی چاکسازی و گۆڕانکارییه‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق جیدییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14384

Your Comment

You are replying to: .
captcha