به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائد فه‌همی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوپه‌یمانیی سائروون له‌گه‌ڵ پارته کوردستانییه‌کان بۆ به‌شداری له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق درێژه‌ی هه‌یه و زیادی کرد: ئه‌و هاوپه‌یمانییه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی، هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه و چه‌ند پارتێکی دیکه به‌ڕێوه بردوووه و به‌رنامه‌کانی بۆیان شی کردۆته‌وه.
فه‌همی جه‌ختیشی کرده‌وه که به‌رنامه‌کانی هاوپه‌یمانیی سائروون بۆ ئه‌نجامی چاکسازی و گۆڕانکارییه‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی دژه گه‌نده‌ڵی له عێراق جیدییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment