وێ‌ده‌چێت عێراق په‌لکێشی کێشمه‌کێشمی سیاسی بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی موسته‌قلوون به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حسێن شارستانی هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری په‌لکێش بوونی عێراق له‌ کێشمه‌کێشمی سیاسی هۆشدار ده‌دات به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی موسته‌قلوون له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ تێکڕای داموده‌زگاکانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی ده‌ستوور و دیکه‌ی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و مافی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ هاووڵاتییان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بده‌ن.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هۆشدار ده‌درێت هه‌مبه‌ر په‌لکێش بوونی عێراق له‌ کێشمه‌کێشمی سیاسی به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌نجامی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هاتوووه‌: ده‌بێ ناڕازییان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌پێی ده‌ستوور ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن چوونکه‌ مومکینه‌ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان وشک و ته‌ڕ پێکه‌وه‌ بسووتێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14371

Your Comment

You are replying to: .
captcha