شاندی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا خاوەن بڕیار نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عێراق پێی وایە، دۆسێی بەشە بوودجەی هەرێم زۆر ئاڵۆزە و شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدا خاوەن بڕیار نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسرا رەجەب ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی هیوا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەدووری زانی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر بوودجەی گشتی 2021ی عێراق ئەنجام بدرێت و دەڵێت تاوەكوو ئێستا رێكەوتنێكی كۆتایی نیە لەبارەی دەنگدان لەسەر بوودجە و رێكەوتن لەسەر چەندین بابەت نەكراوە كە بوونەتە لەمپەڕ لەبەردەم بەستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بوودجە.

یوسرا رەجەب ڕوونیشی كردەوە، بەتەنها بەشە بوودجەی هەرێم نەبووەتە رێگر لەبەردەم پەسەند كردنی بوودجەی عێراق بەڵكوو خاڵی ناكۆكی تریش زۆرە بۆ تێپەڕاندنی، بەڵام دۆسێی بەشە بوودجەی هەرێم ئاڵۆزییێكی زۆری تێدایە و شاندەكەی هەرێمیش خاوەن بڕیار نیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1431

Your Comment

You are replying to: .
captcha