عوسمان بایده‌میر نه‌بوووه‌ به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا

به‌شی تورکیا- عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری پێشووی شانلی ئۆرفا له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌کوو به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 خۆی کاندید نه‌کرد.

کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری شانلی ئۆرفا له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌کوو به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 ناونووسی نه‌کرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاو کراوه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ جیاتی عوسمان بایده‌میر له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی شانلی ئۆرفا ئایهان بیلگن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان، سێری سووره‌یا ئۆنده‌ر نوێنه‌ری ئێستای ئه‌نقه‌ره‌ و هودا کایا نوێنه‌ری ئێستای ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵبژێردراون.

شایانی باسه‌ بایده‌میر یه‌کێک له‌ نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بوو که‌ نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی لێسه‌ندرابوویه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14275

Your Comment

You are replying to: .
captcha