به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیزبی به‌عسی سووریا به سه‌رکردایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا به‌پێی بڕیارێک که له‌ژێر ناوی "گۆڕانکاری گه‌وره" له تێکڕای شاره‌کانی سووریا گرتوویه‌ته‌به‌ر ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی شاره‌کانی باکووری سووریا به تایبه‌ت قامیشڵۆ و حه‌سه‌که به شێوه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی سووریا دیدار و گفتوگۆ بکات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون ئه‌و دیداره فه‌رمییه که له نێوان لیژنه‌ی حکوومه‌تی سووریا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی سووریا ئه‌نجام ده‌بێت له دیمه‌شق پێته‌ختی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه؛ ئه‌و پڕۆژه که له‌ژێر ناوی "گۆڕانکاری گه‌وره" ناوی لێده‌برێت تێکڕای شاره‌کانی سووریا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا ده‌یه‌وێت که له قامیشڵۆ و حه‌سه‌که دوو نه‌خۆشخانه دروست بکات. یه‌کێک له‌و نه‌خۆشخانانه تایبه‌ت ده‌بێت به نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه و ئه‌ویتریش نه‌خۆشخانه‌یێک بۆ نه‌شته‌گه‌ری ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment