به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له وڵاتی به‌ریتانیایه له‌گه‌ڵ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کۆ بوووه‌وه و دواتر کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ساز کرد.
ئه‌ردۆغان که به‌شێکی زۆر له قسه‌کانی له‌باره‌ی به‌یتولموقه‌ده‌س و ئیسرائیل بوو ڕایگه‌یاند: به هیچ له‌ونێک کاری ئه‌مریکا قبووڵ ناکه‌ین له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ئیسرائیل بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته که به‌یتولموقه‌ده‌س پێته‌ختی ئیسرائیله. ئه‌مریکا به‌و بڕیاره‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی نادیده گرتوووه. ده‌بێ له هه‌ر کارێک له‌پێناو گۆڕینی دۆخی به‌یتولموقه‌ده‌س دووره‌په‌رێزی بکرێت. سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بوێرییێکی زۆری به ئیسرائیل داوه بۆ داگیرکاری و توندوتیژی زیاتر.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: 60 هاووڵاتیی فه‌له‌ستین گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا. 2 هه‌زار و 500ی دیکه‌ش بریندار بوونه که باری ته‌ندروستی ژماره‌یێک له‌وان به ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه. ئه‌وه له ڕاستیدا ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایه. جارێکی دیکه ئه‌و کاره دڕندانه به توندی ئیدانه ده‌که‌م. ئیسرائیل له فه‌له‌ستین وه‌ک داگیرکا‌ر دێته ئه‌ژمار و درێژه به داپه‌ڕه تیرۆریستییه‌کانی خۆی ده‌دات.
هاوکات ئه‌ردۆغان داوایێکی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کرد و گوتی: "داوا له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌که‌م کات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و هه‌رچی زوووه کۆتایی به‌و زوڵمه (له فه‌ڵه‌ستین) بهێنن."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment