بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووک دەنووسێت باوەڕ ناکەم رێککەوتنی هەرێم و لایەنە شیعیەکان هەڵوەشابێتەوە ده‌ڵێت: ئه‌م ڕێکه‌وتنه سوودى بۆ خه‌ڵک نییه چوونکه نابێتە هۆی لا بردنی پاشەکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.
ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌ش ده‌کات، حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەستکاریی ناوەڕۆکی رێککەتنی هەرێم و بەغدای کردبوو.
له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى رێکه‌وتنه‌که‌وه موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت: شاندی هەرێم سەرنجیان لەسەر داهاتی حکوومەت بووە نەک داهاتی خەڵک و بەپێی ئەم رێککەوتنە تێکڕای ساڵەکە یەک ترلیۆن بۆ دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێم له به‌غداوه دێت.
وته‌کانى ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له کاتێکدایه فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم چاوه‌روانن به رێکه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا لێبڕین له مووچه‌کانیان نه‌مێنێت و مانگانه مووچه‌ى شایسته‌یان پێى بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment