پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەت دەكەنەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەت دەكەنەوە و دەڵێن: ساختەكاری گەورە كراوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوە و شیوعی لە پەرلەمانی كوردستان رایان‌گەیاند: ساختەكاری گەورە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كراوە كە 12ی ئەم مانگە ئەنجام درا.

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی بڵاو كراونەتەوە جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكان هەیە، هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو-ش رای‌دەگەیێنن: "بە شێوەیێكی چاوەڕوان نەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژمار كردوووە و ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەتەوە".

دوێنێش هەر شەش لایەنی، هاوپەیمانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە و شیوعی، دوای كۆبوونەوەیان بڕیاریان دا بە توندی كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن رەت بكەنەوە و داوایان كرد بە زووترین كات هەڵبژاردنەكە دووبارە بكرێتەوە.

ئەو شەش لایەنە ئاماژەیان بەوەش كردوووە: "ئەنجامە بەراییەكان و كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە تەواوی رەت دەكەینەوە، بەهۆی زەوت كردنی ئیرادەی جەماوەری كوردستان و دزینی دەنگەكانیانەوە".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14243

Your Comment

You are replying to: .
captcha