برێت مەکگۆرک بە یاوەریی باوێزی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی نێچیرڤان بارزانیی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لەگەڵ برێت مه‌كگۆرگ و دۆگلاس سیلیمان کۆ بوونەتەوە و هەڵبژاردنەکان و دۆخی عێراقیان تاوتوێ کردووە.

کوردپرێس- ماڵپەرێ فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئایار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق کۆ بوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوە و باس لە بەشداری هێزە براوەکان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا کراوە".

هاوکات نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، پێویستە دانوستانی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ست پێبكه‌ن و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانییه‌كانیش به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان تیادا هه‌بێت‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14218

Your Comment

You are replying to: .
captcha