بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، كه به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیاوە بۆ سه‌ر عه‌فرین ماوه‌ی چه‌ند مانگێک وه‌ستابوو، له ١ی مەی/١٠ی گوڵان ده‌ستی پێكرده‌وه. هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه و ڕووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ئازاد كراوه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ ده‌ربازی گوندی باكۆز بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات. گوندی باكۆز دواهه‌مین ناوه‌ند و بڕیارگه‌ری داعشه، هه‌روه‌ها دواهه‌مین گوندی سه‌ر سنووری سووریا - عێراقه و خاوه‌ن گرینگیی ستراتیژییه. ئه‌و گونده ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی ناوچه‌ی هه‌جین-ی سنووری سووریایه به عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment