به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌ره‌نجامی ئه‌م شێوازه ئاهه‌نگ گێڕانه‌ش برینداربوونی هاووڵاتییان و زیانگه‌یاندن بوو به ماڵی هاووڵاتییان.
ئومێد محەمەد بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى بە ئێن ئار تی راگەیاند: بەهۆی تەقەی خۆشییەوە، ١١ کەس بریندار بوون و هەشت لە بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون .
باسی لەوەش کرد: بەشێک لە بریندارەکان رەوشی تەندروستیان باش بوووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
به پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لاریش چوار كه‌س كه به گوله بریندار بوون رەوانەى نه‌خۆشخانه‌كه کراون.
ئاماری بریندار بوون لای پۆلیس زیاتره و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌شێک له‌وانه‌ی بریندار بوون نه‌چوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، هاوكات چه‌ندین ئۆتۆمبێل به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوله‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوووه. به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنیش چه‌ند كه‌سێک ده‌ستگیر كراون و پۆلیس ده‌ڵێت به پێی یاسا سزا ده‌درێن.
ئه‌گه‌رچی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ته‌قه كردن له بۆنه جیاوازه‌كانی به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی شاره‌كان داوای ڕاگرتنی ته‌قه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ته‌قه‌كان لایەنگرانى بەشێک لە حزبەكانن، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناتوانن ڕێگه له ته‌قه كردن بگرن کە بەهۆیەوە زیانى گیانى و ماددى بەر هاووڵاتییان دەکەوێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment