بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهركهوت شهمسهدین، ئهندامی هاوپهیمانیی هیوا له پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند: "پاش بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاش پەیوەندی کردنمان بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا توانیمان ئەوە پشتراست بکەینەوە کە ئەمریکا بەردەوامەلە پشتیوانی کردنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هیچ گۆڕانکارییێک لە هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕووی نەداوە و ئەمریکا سووریشە لەسەر ئەوەی هاوکارییەکەی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی ژیردەسەڵاتی وەزارەت دابین بکرێت و نابێت هیچ هێزێکی میلیشیای حزبی سوودمەند ببێت نە لە چەک و نە لە هاوکاری دارایی ئەمریکا".
سەرکەوت شەمسەدین دهشڵێت: "ئەم سیاسەتەی ئەمریکا تەنیا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و هەمان مەرجیش لە عێراق پەیرەو دەکرێت".
ئهو پهرلهمانتارهی عێراق ئاماژه بهوهش دهكات، "ئەوەی جێگەی داخە لە دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ زیاتر بە پیشەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبی یەکێتی و پارتی-یەوە رێگری لەوە دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان بکرێت".
دهقی نووسینهكهی سهركهوت شهمسهدین:
بەهۆی دەستوەردانی پارتی و یەکێتی مەترسی لەسەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دروست بووە
پاش بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاش پەیوەندیکردنمان بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا توانیمان ئەوە پشتراست بکەینەوە کە ئەمریکا بەردەوامەلە پشتیوانی کردنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هیچ گۆڕانکارییێک لە هاوکارییەکانی ئەمریکا رووی نەداوە و ئەمریکا سووریشە لەسەر ئەوەی هاوکارییەکەی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی ژیردەسەڵاتی وەزارەت دابین بکرێت و نابێت هیچ هێزێکی میلیشیای حزبی سوودمەند ببێت نە لە چەک و نە لە هاوکاری دارایی ئەمریکا.
ئەم سیاسەتەی ئەمریکا تەنیا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و هەمان مەرجیش لە عێراق پەیرەو دەکرێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لە دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ زیاتر بە پیشەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبی یەکێتی و پارتی یەوە رێگری لەوە دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ هێزە فەرمییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان بکرێت.
بەهۆی ئەم دەستوردانە لەمپەر دروست بووە بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ترسیش هەیە ئەم دەستوەردانە ببێتە هۆی راگرتنی یەکجاریی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، بەتایبەت دابین کردنی مووچەی لیواکانی سەر بەوەزارەت.
پارتی و یەکێتی تەنیا لە پێناو مانەوەی خۆیان و رێگری لە بە دامەزراوە کردنی پێشمەرگە ئامادەن هەرچی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە بیخەنە بەر مەترسی و پێویستە رایگشتی چیتر بە گوتارە چەواشەکارییەکانیان باوەر نەکات و بەڵکوو ئەم دوو هێزە گەورەترین مەترسین لەسەر ئایندەی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment