هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه‌ بوو

به‌شی تورکیا- ئۆرهان میرئۆغڵۆ نوێنه‌ری کوردی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارێزگای ماردین هەڵوێستی تورکیا هه‌مبه‌ر گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانی به‌ هه‌ڵه‌ زانی و وتی: له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ بارزانی له‌گه‌ڵ پووتن دیدار ده‌کات، تورکیا ناتوانێت درگاکانی بە ڕووی هه‌رێمدا دابخات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆرهان میرئۆغڵۆ نوێنه‌ری کوردی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارێزگای ماردین بە ڕۆژنامەی Haberturkی وتووە ئه‌و کاردانه‌وه‌ی که‌ تورکیا به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان دژی مه‌سعوود بارزانی بووی، کورده‌کانی تورکیای ڕەنجاند.

ناوبراو گوتیشی: ئەگەرچی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا لەو بارەیەوە باش نەبوو به‌ڵام ئه‌و زیزبوونەی کورد له‌ حکوومه‌تی تورکیا قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه‌‌ و بەو مەبەستەش کار دەکەین و پێش هه‌موو شتێک سنووره‌ ئاسمانییه‌کانمان به‌ ڕووی هه‌رێمی کوردستاندا کردۆته‌وه‌. له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ بارزانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پووتندا دانوستان ده‌کات تورکیا ناتوانێت درگاکانی خۆی به‌ ڕووی هه‌رێمی کوردستان دابخات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کاردانه‌وه‌کانی تورکیا دژی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه‌یه، وتی: من له‌ ڕابردووشدا له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ جه‌ختم کردبووەوە به‌ڵام ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ هێدی هێدی قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه‌. تورکیایێک که‌ درگاکانی به‌ ڕووی دونیای موحافزه‌کارانی کورد داخراوه‌ بێت ده‌ست و باڵی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین کراوه‌ نییه‌. دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییێکی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌ی که‌ له‌ دراوسێتیی ئێمه‌دان به‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیا ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14186

Your Comment

You are replying to: .
captcha