پێشەنگی هەڵبژاردنەکانین و هوشدار دەدەین لەبارەی گۆڕینی دەرەنجامەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ئیئتیلافی فەتح ئیئدیعا دەکات پێشەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقن و هوشدار دەدات لەبارەی ئەگەری دەستێوەردان لە دەرەنجامەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ئیئتیلافی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی مەیادین جەختی کردەوە کە زانیارییەکان نیشان دەدەن کە ئەو ئیئتیلافە لە هەڵبژاردندا پێشەنگە و ئەوان چاوەڕێی کۆتایی ژماردنی دەنگەکانن.

ئەسەدی نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئەگەری ئەنجامی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق کە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو دەربڕی.

ئەوەش لە حەڵێکدایە کە پێشتر حسێن عادڵی، وتەبێژی ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا جەختی کردەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا بە جیاوازیێکی زۆرەوە لە پێشەوەی ڕکابەرەکانیەتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14165

Your Comment

You are replying to: .
captcha