به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی تملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که له کۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه له پارێزگای مانیسا وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد له په‌یامێکدا داوای له وه‌زاره‌تی داد کرد سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پالێوراوی زیندانی کراوی پارته‌که له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئازاد بکات.
ناوبراو له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: لێره‌وه په‌یامێکم هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی دادی تورکیا، دادگه‌ی بڕیارده‌ری حوکمی زیندانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، دادگه‌ی ده‌ستوور و دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا که کۆتایی به‌م نایاساییه بێنن و پالێوراوهکهمان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا ئازاد بکه‌ن. له حاڵێکدا که له‌م وڵاته‌دا تا ئه‌م ڕاده‌یه نایاسایی هاوار ده‌کات و دۆخی نائاسایی هه‌موو شوێنێکی گه‌مارۆ داوه، لانی که‌م له‌و ڕه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ جاری یه‌که‌میش بوووه کاری دروست ئه‌نجام بده‌ن و ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکه‌ن.
تملی ڕوونیشی کرده‌وه: پالێوراوی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا ته‌نها پاڵێوراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نین. ئه‌مڕۆکه تورکیا زیاتر له هه‌ر شتێکی دیکه پێویستی به ئاشتی، هێمنایه‌تی و یه‌کڕیزی هه‌یه. پالێوراوی ئێمه پالێوڕاوی ئاشتی، هێمنایه‌تی، گه‌نجان و ژنانی ئه‌م وڵاته‌یه. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پالێوراوی تورکیایه. ئه‌م شه‌ڕه بۆته شه‌ڕی تورکیا. سه‌ردانی هه‌موو تورکیامان کردوووه و ته‌نها پێشنیارێکیان به ئێمه کرد و ئه‌وه‌ش سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment