عەبادی بۆ رووداوەكانی هەرێم‌و كەركووك دێتە سەر خەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سلێمانی و کەرکووک داوای لەهێزە ئەمنییەكان ‌و كۆمسیۆن دەكات رێكاری پێویست بگرنە بەر ئەوەش پاش سەرهەڵدانی نائارامی لە سلێمانی و ناڕەزایی دەربڕینی چوار حیزبی گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو و هاوپەیمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رووداوەكانی هەرێمی كوردستان هاتە سەر خەت ‌و داوای لەهێزە ئەمنییەكان ‌و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد لەو بارەوە رێكاری پێویست بگرنە بەر.

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی بەیاننامەیێكدا داوای لەهێزە ئەمنییەكان كردووە، كە لە كەركووك ‌و پارێزگاكانی هەرێم پارێزگاری لەژیانی هاووڵاتییان بكەن ‌و هەموو لایێك بپارێزن، بە سندووقەكانی دەنگدانەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی كردووە، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەموو رێكارەكان بەشێوەیێكی خێرا بۆ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن بگرێتە بەر، بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان بێت.

رۆژی شەممە پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێراق بەرێوە چوو، كە هەمان رۆژ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن راگەیەنراو ئەنجامەكەش بۆ زۆرێك لەلایەنەكان چاوەڕوانكراو نەبوو، بەوەش گرژی ‌و ئاڵۆزی دروست بوو.

News Code 14135

Your Comment

You are replying to: .
captcha