بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رووداوەكانی هەرێمی كوردستان هاتە سەر خەت و داوای لەهێزە ئەمنییەكان و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد لەو بارەوە رێكاری پێویست بگرنە بەر.
حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی بەیاننامەیێكدا داوای لەهێزە ئەمنییەكان كردووە، كە لە كەركووك و پارێزگاكانی هەرێم پارێزگاری لەژیانی هاووڵاتییان بكەن و هەموو لایێك بپارێزن، بە سندووقەكانی دەنگدانەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی كردووە، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەموو رێكارەكان بەشێوەیێكی خێرا بۆ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن بگرێتە بەر، بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان بێت.
رۆژی شەممە پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێراق بەرێوە چوو، كە هەمان رۆژ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن راگەیەنراو ئەنجامەكەش بۆ زۆرێك لەلایەنەكان چاوەڕوانكراو نەبوو، بەوەش گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.
Your Comment