ئەمریکا بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتەوە، کە هاووڵاتیان بە سەرجەم نەتەوە و تایەفە ئایینە جیاکانەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەنگیاندا، بە ئاوارەکانیشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای پێکهێنانی حکوومەتێکی هەمەلایەنەی کردووە، بەشێوەیێک کە وەڵامی داخوازییەکانی هاووڵاتیانی عێراقی بداتەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو پەرلەمانتارانە نوێیانەی کە هەڵبژێردراون ئەرکێکی گرنگیان لەسەر شانە، کە خۆی دەبینێتەوە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی هەمەلایەنەی ئەوتۆ کە وەڵامی داخوازی سەرجەم عێراقییەکان بداتەوە، هیواشی خواستووە پرۆسەکە پەلەی تێدا بکرێت و بەگوێرەی خشتەی زەمەنی دەستووری کاری لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت بەرەو داهاتوویەکی ئارام و گەشەسەندوو هەنگاو بنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی 12ی ئایار لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوە چوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و حکوومەتی داهاتووی عێراق.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرایی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان زیاتر لە ٤٤% بووە.

News Code 14129

Your Comment

You are replying to: .
captcha