بەپێی هەواڵی کوردپرێس چوار حیزبی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەیاننامەیێکیان دەرکردووە و تێیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە ڕەت دەکەنەوە دەڵێن پابەند نابن بە ئەنجامەکانەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوی هاوبەش
1- کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەکانەوە.
2- داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەین.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی حەقخوازانەی گەلەکەمان
بزوتنەوەی گۆڕان – هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری – کۆمەڵی ئیسلامی – یەکگرتووی ئیسلامی
١٢ی ئایاری ٢٠١٨
Your Comment