نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى فه‌رمیى قه‌ته‌ر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی فەرمیی قەتەری پێگەیشت بۆ سەردان‌کردنی ئەو وڵاتە.

کوردپرێس:

ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/3/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا كه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسان ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگیى هاریكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید_19 و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.

نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌ بڕیارى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر ده‌ربڕى و به‌ ده‌رفه‌تێكى باشتر بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستانى له‌ قه‌ڵه‌مدا و دووپاتى كرده‌وه كه‌ ئارامى و سه‌قامگیرى و یاساى هانده‌رى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، ‌زه‌مینه‌یێكى له‌بار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێم و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌موو عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌یێكى فه‌رمیى شێخ خالد بن خه‌لیفه‌ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه‌ قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له‌ ته‌واوبوونى ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر كرد.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى گرنگیى قه‌ته‌ر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ كرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه‌ بتوانن هاوبه‌شى، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى باشتر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.

News Code 1407

Your Comment

You are replying to: .
captcha