بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الخبار» نووسیی: 5 کەس لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لەوان مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نووری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هەروها هادی عامری و عەمار حەکیم لەبارەی ڕێگری کردن لە کاربەدەستیی دووبارەی حەیدەر عەبادی لە پوستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ڕێککەوتوون.
ئەو ڕۆژنامە زیادی دەکات: سەلیم جبووری لە دیداری چوار سەرکردەی سیاسیدا تەکیدی کردووە لەسەر پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ڕێگری کردن کاربەدەستیی دووبارەی عەبادی و وەڵانی ئەرێنی وەرگرتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment