ئەگەری ڕێککەوتن لە نێوان پارتی و یەکێتی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "نزیكین له‌به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكی سیاسی له ‌نێو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ڕۆژنامه‌ی العربی الجدیدی ڕاگه‌یاندووه‌ "پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌ستی به‌گفتوگۆ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌‌ و له‌ژێر چه‌تری یەک فراكسیۆنی كوردیدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو په‌رله‌مانی عێراق".

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، گفتوگۆی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له ‌ئێستادا به‌رده‌وامییان هه‌یه‌، پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌چڕتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت.

غه‌یاس سورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ‌پێویستی ده‌زانێت كورد له ‌چوارچێوه‌ی یەک فراكسیۆندا بگه‌ڕێته‌وە به‌غدا، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ "پارتی ‌و یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گفتوگۆدان ‌و نزیك بونه‌وه‌یێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌".

به‌بۆچوونی غه‌یاس سورچی "نزیک بوونه‌وه‌یێكی گه‌وره‌ له‌نێوان پارتی ‌و یه‌كێتیدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاش هه‌لبژاردن هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، چوونكه‌ هه‌ردوو حزبه‌كه‌ زۆرینه‌ ده‌بن له‌نێو حزبه‌ كوردییه‌كاندا".

غه‌یاس سورچی پێشی وایه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ش بچنه‌ ڕیزی هاوپه‌یمانێتیی یه‌كێتی ‌و پارتی.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14013

Your Comment

You are replying to: .
captcha