به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالبای نوێنه‌ری ئیزمیر له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگهیاندوووه: به گوێره‌ی ئاماره‌کان پارتی داد و گه‌شه تا ئێستا 9 جار کورده‌کانی تورکیای فریو داوه. له ساڵی 2010 عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاته‌ی تورکیا به به‌رده‌نگ گرتنی کورده‌کان ڕایگه‌یاندبوو "کارهایێکی زۆر باش ڕوو ده‌دات" به‌ڵام هه‌ر جار کوردیان فریو داوه. دوایین جاریش له په‌رله‌مانی تورکیا له هه‌مان ڕۆژدا که پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردن لێکده‌درایه‌وه 2 نوێنه‌ری کوردی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نوێنه‌رایه‌تییان لێسه‌ندرایه‌وه و له‌سه‌ر کار لابران. کورده‌کان هیچ یه‌ک له‌مانه له‌بیر نه‌که‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: له ئه‌نقه‌ره هه‌ندێ زانیارییمان پێی گه‌یشتوووه که پارتی داد و گه‌شه خه‌ریکی ئاماده‌بوون بۆ نزیک بوونه‌وه به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پاش هه‌ڵبژاردنه و ده‌یه‌وێت تاکوو پاش هه‌ڵبژاردن جارێکی دیکه "کارهایێکی زۆر باش ڕوو ده‌دات" دووپات بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment