له‌ زانکۆی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک بۆ به‌رزڕاگرتنی پێگه‌ی مامۆستا قوتبه‌ی سادقی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- بڕیاره‌ ڕۆژی 25ی گوڵان ڕێوڕه‌سمێک بۆ به‌رزڕاگرتنی پێگه‌ی مامۆستا قوتبه‌ی سادقی له‌ زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 25ی گوڵان له‌ هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک بۆ به‌رزڕاگرتنی پێگه‌ی قوتبه‌ی سادقی، مامۆستای به‌ناوبانگی سینه‌ما و شانۆ له‌ زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ قوتبەدین سادقی هونەرمەندی کوردە، 3ی گوڵانی 1331 له‌ شاری سنه‌ له‌دایکبوووه. قوتبەدین سادقی وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر کاری کردوووە و چەندین شانۆنامەیشی نووسیوە. ناوبراو لە ساڵی 1354 بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی تاران وەرگرتوووە و پلەی ماستەریشی لە زانکۆ سۆربۆنی فەڕەنسی لە پاریس وەرگرتوووە و پاش ته‌واوکردنی خوێندن گه‌ڕاوه‌ته‌ ئێران و له‌ پاڵ وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ زانکۆ جۆراوجۆره‌کاندا له‌ بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ چالاکییه‌کانی داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13994

Your Comment

You are replying to: .
captcha