هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت هەڕەشە لەسەر ئێران دروست بکات

بەشی ئێران- وەزیری پشتیوانی و بەرگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت هەڕەشە لەسەر ئێرانی ئیسلامی دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی ئاماژەی دا بە هەوڵ و تێکۆشانی پسپۆڕانی بواری پیشەسازی بەرگری بۆ بەرزبوونەوەی هێزی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتیی: ئەمڕۆ دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بەبۆنەی ئاگادار بوونیان لە هێز و توانای سەربازیی ئێران چیدی باسی بژاردەی سەربازی دژی وڵاتەکەمان ناکەن.

ناوبراو ئاماژی بە توانای بەرگریی ئێران دا و وتی: ئەمڕۆ هێزی بەرگریی وڵات لە ئاستێکدایە و لە دۆخێکداین کە کەس ناتوانێت هەڕەشەی سەربازی لەسەر ئێران دروست بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13980

Your Comment

You are replying to: .
captcha