پەرلەمانتارانی ئێران ئاڵای ئەمریکا و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان سووتاند

به‌شی ئێران- لە چوارچێوەی کاردانەوەکان دژی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ژمارەیێک پەرلەمانتاری ئێران لە ناو هۆڵی پەرلەمان ئاڵای ئەمریکا و وێنەیێک لە ڕێککەوتنەکەیان سووتاند.

کوردپرێس، بەگوێرەی میدیا ئێرانییه‌کان، پەرلەمانی ئێران دەنگ لەسەر پڕۆژەیێک دەدات بۆ ئەوەی حکوومەتی ئێران وەڵامی هاوشێوەی ئەمریکا بداتەوە.

هاوکات عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمان وتی: دوای کشانەوەی ئەمریکا تاران پابەند نابێت بە ڕێککەوتنەکەوە.

هەروەها وتی: دۆناڵد ترەمپ شایانی پۆستەکەی نییە و توانای عەقڵی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان، جگە لە زمانی هێز هیچی تر نازانێت.

ئەمە لە کاتێکدا، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ی ڕاگەیاند و وڵاتانی ئەورووپاش نیگەرانییان لە بارەی بڕیارەکەوە دەربڕی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13960

Your Comment

You are replying to: .
captcha